پەرلەمانی عیراق بانگهێشتی وەزیری دارایی دەکات

لەسەر داوای زۆرینەی ئەندام پەرلەمانی عیراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی وەزیری دارایی عیراق دەکات.

یاداشتەکە كە سادق مەدلول سوڵتانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە بە واژۆی پەڕلەمانتارانەوە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كردووە، داوای كردووە د. فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراق بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت بەمەبەستی پرساندن لەسەر چەند بابەتێك.

لەماوەی ڕابردوشدا چەند پەڕلەمانتارێكی عیراق سەبارەت بە شێوازی خەرج كردنی بودجەی 2019 و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی وەزیری داراییان كرد بۆ گفتوگۆ و بەدواداچوون لەسەر کارەکانیان.



ئه‌م بابه‌ته ‌594 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:38:30/06/2019