کەمێک بەر لە ئێستا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی کۆبەنەوە لە شاری سلێمانی.
کۆبەنەوەکەی پارتی و یەکێتی تایبەتە بە پیکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تاوتوێکردنی پرسی کەرکوک، بەتایبیەتی دانانی پارێزگارێک بۆ شاری کەرکوک و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو شارە.
ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەردوولا لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكەش بڕیاریاندا لە كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بن و بە مەبەستی بەشداریکردنی تەواوی لایەنە بەشداربووەکانی حکوومەت پەرلەمان خولی بەھارەی درێژکردەوە تا لایەنەکان بگەنە رێککەوتن.