خواردنی سپێناخ لە شێرپەنجە دەتپارێزێت

سپێناخ یەکێکە لە سەوزە بەسودەکان کە سودێکی یەکجار گەورە بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەکاردێت لە دروستکردنی زەڵاتەیەکی بەسود بۆ جەستەی مرۆڤ و، دەتواندرێت بە شلەی لێبندرێت، لەگەل ئەوەی دەتواندرێت بەزۆر ڕێگا سود لە سپێناخ وەربگیریت، و پێویستە زۆر بەکاربهێندرێت بۆئەوەی بەردەوام لەڕیگەیەوە جەستە مادە پێویستیەکان بمژێت بۆ تەندروستیەکی باشتر، سپێناخ چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە کە بریتین لە:

١-لەکاتی کوڵاندنیدا ئاوەکەی هەڵبگیرێت سودبە گەدە دەگەیەنێت.

٢-پارێزگارە لەبەردەم وەرەمی شێرپەنجە.

٣-بڕێکت زۆر خوێی کانزای و ئاسنی تێدایە یارمەتی دەرە بۆ لەش.

٤-یارمەتی کەمکردنەوەی هەستکردن بە تونوێتی دەدات.

٥-نابێتە هۆی ئازاری گەدە و زو هەرسدەکرێت.

٦لەبەربونی مادەی ئاسن لە سپێناخدا بۆیە بە خواردنێکی گونجاو دادەنرێت بۆ منداڵان.

٧-سودێکی زۆر بە پێست و قژ دەگەیەنێت،و یارمەتیدەرە بۆ ڕەونەقی پێست.

٨-مەترسیەکی گەورە لە مێشک دوردەخاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکانی مێشک.


PM:12:27:01/07/2019