مەزهەری خالقی دەگەڕێتەوە بۆ رۆژهەلآتی کوردستان


هونەرمەندی ناسراوی کورد، مەزەری خالقی پاش دابڕانێکی زۆر بۆیەکەمجار دەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

سەچاوەیەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە بە 'سپی' ڕاگەیاند"هونەرمەند مەزەهری خالقی لە هەشتاکانەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەجێهێشتوە، ئەم سەردانەی هونەرمەند مەزەری خالقی دوای چل ساڵ بۆ شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی مەشاهیر 'ناوداران' ئەم کۆنگرە لەلایەن زانکۆی کوردستانەوە لە شاری سنە ڕێکخراوە".

 مەزهەری خالقی، دوو مانگ پێش ئێستە بڕوانامەی دکتۆرای فەخری پێبەخشرا لە زانکۆی سلێمانی و بەیەکێک لەهەرە گۆرانیبێژە رەسەن و  جدیکان ناسراوە.


PM:01:16:01/07/2019