هێرشكرایە سەر كەناڵی وار تیڤی

لەلایەن عەشیرەتێكەوە لە شاری دهۆك هێرشكرایە سەر كەناڵی "وار تیڤی" و داوایانكرد كەناڵەكە داوای لێبوردن بكات.

لەوبارەیەوە ئاژانسی فورات بڵاویكردوەتەوە، هاووڵاتییانی عەشیرەتی رێكانی چوونەتە سەر بینای تەلەفزیۆنەكە و بەهۆی ئەوەی لەو كەناڵەوە و لە بەرنامەیەكدا عەشرەتەكە بە "چەتە" ناوبراون و داوایانكرد لە كەناڵەكەوە داوای لێبوردن لە عەشیرەتی رێكانی بكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی ناڕەزایەتییەكان روویان لە زیادبوون كرد، پۆلیس دەستێوەردانی كرد و ئەو هاووڵاتییانەی عەشیرەتی رێكانیی لە تەلەفزیۆنەكە دوورخستەوە، كە چووبوونە سەر ئەو كەناڵەی تەشهیری پێكردبوون.



PM:02:49:01/07/2019