سامان گەرمیانی: چومە بەردەم دادوەر و دۆسیەكە داخرا

بەپێی نوسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سامان گەرمیانی دەرچووە و ناوبراو ووردەكاری داواكە بۆ "سپی" دەخاتەڕوو.

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ "سپی میدیا" ڕایگەیاند "سەبارەت بەو دۆسیەیە ئەمڕۆ چومەتە دادگا و هیچ بەڵگەیەك نەبووە بۆیە دۆسیەكە داخراوە".

ئەو وتانەی ناوبراو دوای ئەوەدێت بەپێی نوسراوێك دادوەری لێكۆڵینەوەی سلیمانی بەتۆمەتی هەڕەشەكردن لە كەسێك،  فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان دەركرد.

سكاڵاكە لە دژی ناوبراو لە  بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی جوڵاوە،  بەپێی مادەی ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنەكە لەلایەن دادوەرەوە دەرچوە.




PM:03:50:01/07/2019