رێبوار تاڵەبانی: دادگا بێ تاوانی منی سەلماند

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەستۆ پاکی لەلایەن دادگاوە وەرگرت و ڕایگەیاند لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە کەرکوک.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رێبوار تاڵەبانی رایگەیاند "هەوڵەکانمان بۆ ئەوە بووە دەستوور لە کەرکووک جێبەجێبکرێت ئەوەی ئێستا هەیە بارودۆخێکی نائاسایی و نادەستوورییە"

وتیشی "من دانم بەو بارودۆخە نەنا بۆیە سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووم، بەڵام دوێنی دۆسییەکە کۆتایی پێ هات و هیچ دۆسییەک لەسەر من نەماوە".

لەبارەی گەڕانەوەشی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ووتی "لەگەڵ ئاساییکردنەوەی رەوشەکە، من دەگەڕێمەوە کەرکووک و هەرگیزیش نەمووتووە کە ناگەڕێمەوە".



PM:05:40:01/07/2019