ئەنجوومەنی ئاسایش نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێكی سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ عێراق و کوەیت بڵاوکردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لە پێشکەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامانج لەسەردانی شاندەکە پشتگیریکردن بوو لە پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەو چاکسازی و پێشکەوتنی عێراق لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لە پێشکەوتنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکات و جەختیش لە هەوڵی حکومەتی ناوەند لەگەڵ حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی نێوانیان دەکاتەوە. 

ئەنجوومەنی ئاسایش نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند "لەو سەردانەیدا شاندەکە پێشوازیان لەو پێشکەوتنانە کردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ناویانە".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵکی عێراق لەلایەن حکومەتی ناوەند دەکاتەوە، هانی بەغدا دەدات لە هەوڵەکانی بۆ چاکسازی و هەروەها دەوڵەمەندکردنی داهاتی نێوخۆیی بەردەوامبێت، ئەوەش لەپێناو بەجێهێنانی خواست و داواکانی خەڵکی عێراق.

ئەنجوومەنی ئاسایش هەوڵی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە گرنگ دەزانێت بۆ دۆزینەوەو پاراستنی ئەو تاوانانەی کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون.

ئاماژە بەوەش دەکات،  لە 28 و 29ی حوزەیران، شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی کوەیتیان کرد و لە 29ی حوزەیرانیش بۆ یەکەمجار سەردانی عێراقیان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەروەها لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، نوێنەرایەتی فراکسیۆنە سیاسییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامانی کۆمەڵەی سیڤیل و رێکخراوە ناحکومییەکان کۆبوونەوە.


PM:08:42:01/07/2019