عادل عه‌بدولمه‌هدی هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبی تێكه‌ڵاوی هێزه‌كانی‌ سوپا دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا حەشدی شەعبی بچێتە نێو هێزە فەرمییەکان و هەموو ئەو بارەگایانەی کە ناوی هێزەکانی حەشدی شەعبییان لەسەرە دابخرێن.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق فەرمانی دیوانی ژمارە 237 تایبەت بە حەشدی شەعبی دەركرد، كە لە 10 بڕیار پێكهاتووە و جەختی كردۆتەوە، سەرجەم هێزەكانی حەشدی شەعبی هاوشێوەی هێزە چەكدارەكانی عیراق تەنیا بە فەرمانی خۆی جموجۆڵ بكەن.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقدا هاتوه‌، بڕیادراوه‌ ته‌واوی‌ باره‌گاكانی‌ حه‌شدی شه‌عبی كه‌ ناوی‌ ئه‌و هێزه‌ هه‌ڵده‌گرن دابخرێن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوانەی نایانەوێت بچنە نێو هێزە چەكدارەكانەوە دەتوانن ببنە هێزێكی سیاسی، بەڵام ڕێگە نادرێت چەك هەڵبگرن، سەرجەم بارەگاكانی حەشد لە دەرەوەی ئەو پێكهاتە نوێیەی دەستنیشان كراوە، لە ناوەوە و دەرەوەی شارەكان دابخرێن و هەر گروپێكی چەكداریش لە دەرەوەی هێزە چەكدارەكان وەك دەرچوو لە یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

هه‌روه‌ها عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه‌، كه‌ كاركردنی هه‌ر هێزێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كان به‌نهێنی كاربكات مایه‌ی قبوڵكردن نابێت.


PM:09:07:01/07/2019