موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوكات سه‌ركرده‌ی گروپی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند، لێره‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی په‌یوندی نێوان خۆم و ئه‌و گروپه راده‌گه‌یه‌نم.. به‌و هیوایه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانه‌وه كرد، هیچ سته‌مكاریێكیان به‌رامبه‌ر نه‌كرێت.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركردووه، كارێكی گرنگه و هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندرووست به‌ره‌و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز".
سه‌در ئاماژە بەوەشدەکات، ئه‌وه‌ی لێره به‌لامه‌وه گرنگه، ئه‌وه‌یه گروپی سه‌رایا سه‌لام، كه پێشتر فه‌رمانم به دامه‌زراندنی ئه‌و گروپه كردبوو، ده‌ستبه‌جێ ببێته ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كه‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.. پێویسته ئه‌بو یاسر ده‌ستبه‌جێ ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ بكات و یه‌كه‌م هه‌نگاویش به داخستنی باره‌گاكان و لابردنی ناوی گروپه‌كه "سه‌رایا سه‌لام" و هه‌موو رێككاره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپه‌كه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌ستپێ بكات، هاوکات دەشڵێت" له جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه به شێوه‌یه‌كی راست و دادپه‌روه‌رانه نیگه‌رانه".
سه‌ركرده‌ی گروپی سه‌رایا سه‌لام دووپاتده‌كاته‌وه، "لێره‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی په‌یوندی نێوان خۆم و ئه‌و گروپه راده‌گه‌یه‌نم.. به‌و هیوایه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانه‌وه كرد، هیچ سته‌مكاریێكیان به‌رامبه‌ر نه‌كرێت.. داواش له به‌رپرسانی سه‌ربازی ده‌كه‌م، به‌گوێره‌ی پێویست ئه‌و هێزانه له شوێنه پیرۆزه‌كان دوور نه‌خه‌نه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌در سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه ده‌كات و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆشی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك نیشاندا، كه رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی دیوانی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێنانی ئه‌و هێزانه بۆ ژێر چه‌تری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ركرد.
هه‌وره‌ها له فه‌رمانه دیوانییه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و ناوانه له‌سه‌ر گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌گیرێن، كه پێشتر پێی ده‌ناسرانه‌وه و سه‌رجه‌م باره‌گاكانیان داده‌خرێن و جگه له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ناتوانن فه‌رمان له هیچ لایه‌نێكی دیكه وه‌ربگرن.