به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیئاشکرایکرد،56 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بە تاوانی جیا جیا.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دەست (سپی) کەوتووە. تیایدا هاتووە" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 56 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌ك له یاسای سزادانی عێراقی، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی، كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له 15-6-2019 له ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ژن و پیاوێك كوژران و له ئێستادا تۆمه‌تبار (ز، س، ل) ده‌ستگیركراوه.
- نۆ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 31 / 405 له یاسای سزادان كه تۆمه‌تباران هه‌ستاون به ته‌قه‌كردن.
- نۆ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 446 له یاسای سزادانی عێراقی كه هه‌ستاون به دزیكردن له هاوڵاتیان.
- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 456 له یاسای سزادانی عێراقی كه تۆمه‌تباران له ڕێگه‌ی فێڵه‌وه پاره‌یان له هاوڵاتیان بردووه .
- 35 تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیركراون به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له یاسای سزادانی عێراقی كه له دادگاكانه‌وه فه‌رمانی گرتنیان هه‌بووه و له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخراوه.
- هه‌روه‌ها ده‌ستیشیگراوه به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل و چوار چه‌ك له جۆره‌كانی دوو ده‌مانچه و دوو كڵاشینكۆف كه له كێشه‌كاندا به‌كارهێنراون.