سپی ناوی ئەو کاندیدە بلآودەکاتەوە کە یەکێتی و پارتی لەسەر رێککەوتوون بۆ پارێزگاری کەرکوک

لەچەند رۆژی دوای کۆبوونەوەی وەفدی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کە رۆژی ١ی تەموز سازکرا، مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەسەر ناوی کاندیدێک کە کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی یە رێککەوتن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، دوای پەیوەندیەکی سێ رۆژەی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەرێگای سەردان و پەیوەندی تەلەفونی و ناو گۆڕینەوە لەنێوان مەکتەبی سیاسی ئەو دوو حیزبە بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، رێککەوتن لەسەر ئەندازیار، تەیب جەبار ئەمین وەک کاندیدی یەکێتی و پەسەندکراوی پارتی بۆ پارێزگاری ئەو شارە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی دوای ئەوەی ناوبراو لەلایەن یەکێتی یەوە پەسەندکراوە، دوێنی سەردانی لای پارتیشی لە هەولێر کردووەو چاوی بە بەرپرسانی ئەو حیزبە کەوتووە.

ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین لە بنچینەدا خەڵکی لەیلانە و لە سلێمانی دانەنیشێت، ناوبراو ماوەیەک لە کاتی دوو ئیدارەییدا وەکیل وەزیر بووە لە ئیدارەی سلێمانی، جگە لە کاری ئەندازیاری و کاری سیاسی وەک کادیرێکی یەکێتی، هاوکات شاعیرە و چەند کتێبێکی شیعری هەیە، هەروەها لەسەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان چەندان وتاری هەیە.

 

AM:10:21:03/07/2019