ژمارەیەك فەرمانبەر دادەمەزرێن

وەزارەتی دادی عێراقی ژمارەیەك فەرمانبەر لە سلێمانی دادەمەزرێنێت و داواكاران بەم جۆرە فۆڕم دەكەنەوە.

لە ئاگادارییەكدا، كە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دادی عێراقی بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتەكە رایگەیاندووە، كە بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، ئەو كەسانە دادەمەزرێندرێن.

دامەزراندنەكە چەند پارێزگایەكی عیراق دەگرێتەوە و لە هەرێمی كوردستانیش، تەنیا 10 كەس لە پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەكی دیكەش لە ناوچە كوردستانییەكانی هەردوو پارێزگای نەینەوا و دیالە دادەمەزرێندرێن.

پئەو كەسانەی دەیانەوێ لەسەر میلاكی ئەو وەزارەتە دابمەزرێن، تا رۆژی 19-7-2019 فۆڕمی تایبەت بە زانیارییە كەسییەكانی خۆیان پڕ بكەنەوە لە ڕێگەی ئەم لینكەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌2348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:01:03/07/2019