لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق چەند پۆستێک درا بە کورد

میدیا عێراقییەکان ناوی کاندیدی سەرجەم کوتلەکانی پەرلەمانی عێراقی ئاشکرا کرد کە بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی وەزارەتی دەرەوە پێشکەشی حکومەت و پەرلەمانیان کردوە.

بە گوێرەی ئەو ناوانەی میدیاكانی عێراق بلاویان كردووەتەوە، یەكێتی نیشتیمانی 6 كاندیدی هەیە و پارتی 4 كاندیدی هەیە و بزوتنەوەی گۆران 3 كاندید و یەكگرتووی ئیسلامی 2 كاندید و نەوەی نوێ 1 كاندید، ئەوە جگە لەوەی كە كۆمەڵ و هاوپەیمانی كاندیدەكانیان ئاشكرا نەبووە. 

هاوکات لەئێستادا یەکێتیی کاندیدەکانی بۆ ئەو شەش پۆستە یەکلا کردوەتەوە کە لەوەزارەتی دەرەوە و ووەک باڵیۆز کاردەکەن، ناوەکانیش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان بەدەستهێناوە.


 



PM:08:42:03/07/2019