ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن کۆمپانیای فەیسبوکەوە

كۆمپانیای فەیسبوك ڕایدەگەیەنێت، كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە تەكنیكییە دەكات كە ڕووبەڕووی بەشێك لە بەكارهێنەرەكانی بووەتەوە.

كۆمپانیاكە لە روونكردنەوەیەكدا ئەوەی خستەڕوو كە بەشێك لە بەكارهێنەرانی لە كاتی ناردنی وێنە و ڤیدیۆ و پەیامی دەنگی لە رێی فەیسبووك و وەتسئاپ و ئینستاگرامەوە رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە.

رۆژنامەی میترۆی بەریتانیش بڵاویكردەوە كە گرفتەكە لە شانشینی یەكگرتوو، باكوری ئەوروپا، رۆژهەڵاتی ئەمریكا و چەند بەشیێكی ئەمریكای باشووریش دروست بووە.

هاوکات ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەی كەنداو بەشێك لە بەكارهێنەرانی فەیسبووك و وەتسئاپ و ئینستاگرام  هەمان کێشەیان هەبوو.



PM:11:21:03/07/2019