ئەردۆغان: پارەی F-35-مان داوە، ئەگەر ڕادەستمان نەكرێت دزییە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت ئەگەر واشنتن فڕۆكەی ئێف-35، رادەستی ئەنقەرە نەكات، "وەك ئەوە وایە دزی بكات".

سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "ئەگەر كڕیارێكت هەبێت، كڕیارەكە لە كاتی خۆیدا پارەكە بدات، ئیتر چۆن كاڵاكەی نادەیتێ، ئەگەر وابێت بە دزی ناودەبرێت".

ئەردۆغان هەروەها دەڵێت "توركیا تا ئێستا 1.4 ملیار دۆلاری داوە بۆ كڕینی فڕۆكە شەڕكەرەكانی جۆری (F-35)ـی ئەمەریكی، چواریان رادەستكراوە و فڕۆكەوانەكانی توركیا بۆ مەشق و راهێنان چوون بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا".

ئەوەش لە كاتێكدایە ناكۆكییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس - 400ـی رووسی لەلایەن توركیا زیاتر بووە. 




PM:02:42:04/07/2019