نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی سیاسی دەچێتە فەڕەنسا و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند "نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێك دەچێتە فەڕەنسا و لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە".
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد كە سەردانەكە بەم نزیكانە دەبێت.
ئەوەش یەكەم سەردانی نێچیرڤان بارزانیە وەك سەرۆكی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات، پێشتریش وەك سەرۆك وەزیران و دوای ڕیفراندۆم وڵاتی فەڕەنسا یەكەم وڵات بوو كە پێشوازی لە نێچبرڤان بارزانی كرد و لەگەڵ ماكرۆندا كۆبووەوە.