ئەم شتانە دەربارەی هۆڕمۆنە سێکسیەکانی ئافرەتان بزانە

هۆڕمۆنی سێکسی ئافرەتان ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پرۆسەی سێکسدا، هەروەها گرنگە بۆ تەندروستی سێکسی ،هۆڕمۆنی سێکس بەپێی کات دەگۆڕێت هەروەها ئەم هۆڕمۆنانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت لەماوەی ، سکڕبوون و باڵقبون و ، تەمەنی نائومیدا.

هۆڕمۆنی ئافرەت چییە؟

هۆڕمۆن بریتییە لە ئاگادارکردنەوەیەکی کیمییای ڕژێنە ناوەکییەکان بەرهەمی دەهێنن و دەیکەنە ناو مولولەکانی خوێنەوە، ئەم هۆڕمۆنانە یارمەتی زۆرێک لەپرۆسەکانی لەش دەدەن وەک برسێتی، خەوتن، گەشەکردن.

هۆڕمۆنی سێکسیش ئەو هۆڕمۆنانەن کەڕۆڵییان هەیە لە پرۆسەو گەشەکردنی ئارەزووی سێکسیدا، ئەو ڕژێنەی کە بەرپرسیارە لەدەردانی ئەم هۆڕمۆنە پێی دەووترێت ئەردیناڵ ، و ڕژێنی گۆنادە کە لە ژناندا لەهێلکەندایەو لەپیاوانیشدا لە گونەکان.هۆڕۆنە سێکسییەکان هەروەها بەرپرسیارن لەتەندروستی لەش لەهەردوو ڕەگەزدا.

ـ ئەوشتانەی کاریگەرییان دەبێت لەسەرهۆڕمۆنەکانی سێکس ئەمانەن .....

ـ تەمەن

ـ سوڕی مانگانە

ـ باڵقبوون

ـ قەلەقی

ـ دەرمان

ـ ژینگە

ناڕێکی لە هۆڕمۆنەکانی سێکس دەبێتە هۆی تێکدانی ئارەزوی سێکسی، وکێشە تەندروستییەکانی وەک قژ وەرین، لەدەستدانی ئێسکەکان، نەزۆکی.

هۆڕمۆنەکانی ئافرەت کامانەن

لەژناندا ، ڕژێنەکانی هێلکەدان ، و ئەردیناڵ بەرپرسیارن لە بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنەکانی ئافرەت ئیسترۆجین و پرۆگیسترۆن و ڕێژیەکی کەمیش تێستێسترۆن.

وە: هە ـف

سەرچاوە: medical news today



PM:09:43:04/07/2019