ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی نهێنی ژماره 1975BAGHDA00384_b
ئاماده‌کراو له رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 7 نیسان 1975
له به‌غداد بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه، باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا له جه‌زائیر، میسر، ئیسرائیڵ، فه‌ره‌نسا، لوبنان، ئێران، روسیا، سعودیه‌ی عه‌ره‌بی، سوریا، تورکیا، ئیمارات، به‌ریتانیا
بابه‌ت:
1. میدیاکانی به‌غداد ئیدیعا ده‌که‌ن که هێزه‌کانی عێراق پۆسته‌کانی سه‌ر سنوری ئێران و تورکیایان داگیرکردوه و ئه‌م پێشهوهچونه بێ به‌رهه‌ڵستیکردن بوه. به‌پێی راپۆرته‌کان شانده سه‌ربازیه‌کانی ئێران و جه‌زائیر گه‌یشتونه‌ته ناوچه سنوریه‌کان. رۆژنامهگهران، ئه‌مریکی ANDREW WALLERئاژانسی رۆیته‌ر و GAVIN YOUNG ، په‌یامنێری LONDON OBSERVER جه‌وله‌یه‌کیان له ناوچه‌کانی سلێمانی و که‌رکوک و ئامێدی و گه‌ڵاڵه کردوه. YOUNGدورتر رۆیشتوه و چۆته ناوچه‌کانی باکوری کوردستان و هێزه کورده‌کانی به‌رچاو نه‌که‌وتوه. په‌یامنێره‌کان ئاماژه‌کانی توند و تیژی و برسیه‌تیان به‌رچاو نه‌که‌وتوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌کانی فریاگوزاری حکومه‌تی عێراقیشیان نه‌بینیوه. په‌یامنێره‌کان وتیان په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب زۆر سارد و سر بون... تاد.
2. له هه‌وڵێکی تر بۆ راکێشانی سۆزی کورده‌کان ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش له 2 نیسان بریاریدا ئه‌و کوردانه‌ی گه‌راونه‌ته‌وه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی موڵک و ماڵیان قه‌ره‌بو ده‌کرێنه‌وه..... تاد.
3. به‌پێی بالیۆزی به‌ریتانیا، GRAHAM ، تارق عه‌زیز، وه‌زیری راگه‌یاندن به
GAVIN YOUNG ی وتوه که شا دژ به‌خواستی ئه‌مریکا رێکه‌وتنامه‌ی 6 ئازاری واژۆ کردوه.
4. کۆمێنت: ئینتباعێک له به‌غداد هه‌یه که پرۆسه‌ی وههرگرتنهوهی چه‌ک زۆر باشتر له‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق چاوه‌روانی بو به‌رێوه ده‌روات. سه‌رجه‌م چاودێره بیانییه‌کان هاوران که رێکه‌وتنامه‌ی 6 ئازار گوزرێکی گه‌وره بو له پێگه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، بۆیه مایه‌ی سه‌رسورمان نیه که تارق عه‌زیز، زۆر نزیکه له سه‌دام حسێن، هه‌وڵ ده‌دات بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌ی که رێکه‌وتنامه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکادایه بڵاوبکاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت پێش سه‌ردانی سه‌دام حسێن له 14 نیسان بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت. LOWRIE نهێنی
راپۆرتی نهێنی ژماره 1975ANKARA02858_b
ئاماده‌کراو له رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی 10 نیسان 1975
له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له تورکیا - ئه‌نقه‌ره بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه، باڵیۆزخانه له ئێران، به‌شی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له به‌غداد، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له جنێڤ و نیۆرک
بابه‌ت: سیاسه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر په‌ناهه‌نده کورده‌کان
1. سیاسه‌تی ئه‌مرۆی حکومه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به په‌ناهه‌نده کورده‌کان ( به واتایه‌کی تر رێگه نه‌دان به‌گروپه کورده‌کان بۆ هاتنه ناو تورکیاوه بۆ په‌نابه‌ری یاخود وه‌ک ترانسێت بۆ رۆیشتن بۆ ئێران) له 26 ئازار به‌فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا. هه‌رچۆنێک بێت ئێمه باوه‌ر ده‌که‌ین که تورکیا ئه‌حکامه بنه‌ره‌تیه‌کانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و پاراستنی په‌ناهه‌نده‌ی پێشێل نه‌کردوه. له په‌یوه‌ندیه‌کانمان له گه‌ڵ نوێنه‌ری لۆکا‌ڵی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ په‌نابه‌ران و به‌عسه دیبلۆماسیه‌کانی تر و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ئاماژه بدات به‌وه‌ی که تورکیا به‌زۆره‌ملی کورده په‌نابه‌ره‌کانی بۆ عێراق گه‌راندۆته‌وه.
2. نوێنه‌ری کۆمسێۆنی باڵا له 8 نیسان به‌کارمه‌ندێکی باڵیۆزخانه‌ی وتوه که خۆی له گه‌ڵ دو هاوپیشه‌ی له نوسینگه‌ی کۆمسیۆن له جنێڤ داوایه‌کی دیبلۆماسی فه‌رمیان به‌ناوی په‌نابه‌ره کورده‌کان داوه به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تا رێگه‌یان پێبدرێ له یه‌ک یا دو خاڵی سنوره‌وه بێنه ناو تورکیاوه - به‌مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئێران – له به‌رامبه‌ردا نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئاماده‌یی پیشان داوه هه‌مو پشتگیریه‌کی لۆجیستیکی و کارئاسانیه‌کی پێویست بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه پێشکه‌ش بکات .... نوێنه‌ری کۆمسیۆن وتی تا ئێستا وه‌ڵامی تورکه‌کانی وه‌رنه‌گرتوه و گومانی له وه‌ڵامێکی پۆسیتیڤ هه‌بو ئه‌گه‌ر له چه‌ند لایه‌که‌وه هه‌وڵ له گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا نه‌درێت.
3. نوێنه‌ری کۆمسیۆن سه‌باره‌ت به گروپێکی کورد، نزیکه‌ی 3500 که‌س له پایزی 1974 هاتونه‌ته ناو تورکیاوه و دواتر بۆ عێراق گه‌راونه‌ته‌وه، وتی به‌ڵگه‌ی قانیعکهری بینیوه که ئه‌و گروپه هه‌وادارانی حکومه‌تی عێراق بون و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردیان له عێراق به‌جێهێشتوه و داوتر پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له هێزه‌کانی بارزانی له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه پاک کراونه‌ته‌وه خۆبه‌خشانه گه‌راونه‌ته‌وه.
4. هه‌روه‌ها کارمه‌ندێکی باڵیۆزخانه‌ی هۆله‌ندی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا پێی راگه‌یاندین که باڵیۆزخانه‌که‌ی داوایه‌کی دیبلۆماسی فه‌رمی داوه‌ته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ پشتگیری‌کردن له داواکه‌ی کۆمسیۆنی باڵا بۆ رێگه‌دان به په‌نابه‌ره کورده‌کان تا به‌رێگه‌ی تورکیاوه به‌ره‌و ئێران برۆن. کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ڵامی به ره‌تکردنه‌وه‌ی داواکه داوه‌ته‌وه و دو هۆکاریشی باس کردوه:
ا- پاش ئه‌وه‌ی له 1 نیسان ماوه‌ی لێبوردن ته‌واو بو ئاشکرا نیه ئایا حکومه‌تی عێراق رێگه ده‌دات ژماره‌یه‌کی تر کورد عێراق جێبهێڵن.
ب- به‌هۆی دۆخی که‌ش و هه‌وا له خۆرهه‌ڵاتی تورکیا گواستنه‌وه‌ی کورده‌کان به‌و ناوچانه‌دا له‌م کاته‌دا مه‌حاڵه.
5. کۆمێنت: سیاسه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت بهپهنابهره کورده‌کان ده‌بێته بابه‌تێکی سیاسی نێوان حکومه‌ته‌که‌ی دێمیریل و حزبه‌کانی ئۆپزسیۆن. هه‌رچۆنێک بێت، حکومه‌تی نوێ مه‌رج نیه پابه‌ست بێت به‌و سیاسه‌ته‌ی حکومه‌ته‌که‌ی پێشوی ئیرمانک رایگه‌یاند بو. له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌که دابمرکێنرێته‌وه به‌رێگه‌ی مۆڵه‌تدان بهپهنابهره کورده‌کان خاکی تورکیا بۆ رۆیشتن بۆ ئێران به‌کار بهێنن. له کاتێکدا حزبی میللی جمهوری ئۆپزسیۆن له راگه‌یاندراوێکدا به‌توندی داوای له حکومه‌ت کردوه بریاری رێگه‌نه‌دان به کورده‌کان بێنه ناو تورکیاوه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، نائبی هه‌مان حزب MIKAIL ILCIN (هه‌کاری) نامه‌یه‌کی بۆ رێکخراوی خاچی سوری تورکی و بۆ رێکخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ناردوه و تێیدا به‌توندی داوا ده‌کات فریاگوزاری پێشکه‌ش به هێزه‌کانی بارزانیش بکرێت که له ناوچه شاخاویه‌کانی نزیک سنوری تورکیا خۆیان حه‌شار داوه. پێده‌چێت حزبی جمهوری میللی له په‌رڵه‌مان پرۆژه‌یه‌ک بۆ پێداچونه‌وه به‌سیاسه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت بهپهنابهره کورده‌کان پێشکه‌ش بکات. MACOMBER
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره: 1975BAGHDA00410_b
ئاماده‌کراوه له رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 12 نیسانی1975 کات: 13:05
له به‌شی دیبلۆماسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا له به‌غداد بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه له واشنتۆن DC
وێنه‌یه‌کی نێردراوه بۆ باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا له: جه‌زائیر، ئه‌نقه‌ره، به‌یروت، قاهیره، شام، جده، له‌نده‌ن، مۆسکۆ، پاریس، ته‌هران، ته‌ل ئه‌بیب، کوێت، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له جنێف و نیۆرک.
بابه‌ت: دۆخی کوردستانی عێراق
1. پوخته‌یه‌ک: حکومه‌تی عێراق سه‌ردانێکی چڕوپڕی بۆ 15 مولحه‌قی سه‌ربازی بۆ کوردستان رێکخست. له نێو ئه‌وانه‌دا مولحقی سه‌ربازی به‌ریتانیا و روسیا.
Sanders به‌ریتانی له سه‌ر سه‌ردانه‌که له مانگی نیساندا ئه‌م زانیاریانه‌ی پێدام، زانیاریه‌کان ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی که سوپا کۆنترۆڵی ته‌واوی هه‌یه و راپۆرته‌کان له سه‌ر برسیه‌تی و روخاندن و تۆڵه‌کردنه‌وه دژ به‌کورده‌کان راست نین.
2. رۆژی یه‌که‌م گروپه‌که سه‌ردانی موسڵ یان کردوه، له‌وێوه به هێلیکۆپته‌ر
(جۆری MI-8 ) چون بۆ ئاکرێ و بارزان و گه‌راونه‌ته‌وه. رۆژی دوه‌م به هێلیکۆپته‌ر چون بۆ زاوێته و سه‌رسه‌نگ و بێرسانگ و ئهمادیه و کانی ماسی له سه‌ر سنوری تورکیا و دهۆک و بۆ موسڵ گه‌راونه‌ته‌وه. رۆژی سێیه‌م گروپه‌که به سه‌یاره چون بۆ هه‌ولێر و له‌وێشه‌وه به هێلیکۆپته‌ر رویان له سه‌ڵاحه‌دین و شه‌قڵاوه کردوه و بۆ هه‌ولێر گه‌راونه‌ته‌وه. رۆژی چواره‌م چون بۆ شاخی ناوه‌کین که به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی گه‌لی عه‌لی به‌گدا ده‌روانێت، به‌فرۆکه به‌سه‌ر ره‌واندوز و چه‌ند شاخێکی ناوچه‌که و گه‌ڵاڵه و حاجی ئۆمه‌راندا فریون و دواتر بۆ هه‌ولێر گه‌راونه‌ته‌وه.
رۆژی پێنجه‌م به‌سه‌یاره چون بۆ که‌رکوک و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و رانیه و قه‌ڵادزه فریون و بۆ که‌رکوک گه‌راونه‌ته‌وه. دوا رۆژ فریون بۆ سلێمانی، سه‌ید سادق (له 7 ئازاردا حکومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتۆته‌وه)، مهنیتا و پێنجوین و بۆ سنوری ئێران. دواتر بۆ کهررکوک گهروانهتهوه و له‌وێشه‌وه بۆ به‌غداد.
3. سانده‌ر وتی سه‌ردانی زۆر شوێنیان کردوه، له‌وانه‌ش باره‌گاکانی پێشوی بارزانی و چه‌ند مهشجهبێکی چه‌کیان پیشان داون، وتیشی سه‌ربه‌ست بوین له بینینی کورد و مه‌سیحیه‌کان...
4. گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌کانی سانده‌ر ئه‌مانه بون:
ا- سوپا ته‌واوی ناوچه‌که‌ی کۆنترۆڵ کردوه و ژماره‌یان نزیکه‌ی 200.000 چه‌کداری نیزامی و نانیزامیه. هیچ مقاوه‌مه‌یه‌ک له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه نیه.
ب- به‌هیچ جۆرێک پۆلیسی عێراقی تۆڵه‌ی له کورده‌کان نه‌کردۆته‌وه.
ج- ئاماژه بۆ برسیه‌تی، کامپی گرتن، یاخود کاولکردنی فراوانی بینا و کێڵگه‌کان نیه. هه‌رچه‌نده چه‌ند گوندێک زۆر خراپ کاول کرابون، زۆربه‌ی زه‌ره‌ر له 30% تێنه‌په‌ریوه. هه‌ندێک شوێنی تر ده‌ستیان تێوه نه‌درابو. که‌ش و هه‌وا باش بو، هه‌مو رێگاکان کراوه بون و به‌فریش لوتکه‌ی چیاکانی داپۆشیبو.
د- حکومه‌تی عێراق زۆر جدیه له پێشکه‌شکردنی یارمه‌تی فریاکه‌وتن کاتێک پێویست بێت. مولحقهکان قسه‌یان له گه‌ڵ تیمه ته‌ندروستیه‌کانی حکومه‌ت و تیمه‌کانی خۆراک کردوه.
ه- سوپا شانازی به سه‌رکه‌وتنه‌که‌یه‌وه ده‌کات و هه‌ڵوێستی " لێی خۆش به و له‌بیری بکه" وه‌رگرتوه.
و- سیسته‌می چاودێری سێ لایه‌نه‌ی عێراق- ئێران- جه‌زائیر باش کارده‌کات. مولحقهکان قسه‌یان له گه‌ڵ تیمه سێ قۆڵیه‌کان له پۆسته‌کانی سنور و له ره‌واندوز و حاجی ئۆمه‌ران و قه‌ڵادزه کردوه، تیمه‌کان رایان گه‌یاندوه که کاری بنه‌ره‌تیان دابینکردنی مامه‌ڵه‌ی باشی په‌نابه‌رانه که ده‌گه‌رێنه‌وه و بۆ گونده‌کانیان ده‌گوازرێنه‌وه. زۆر له گونده‌کان به‌ته‌واوی پربونهتهوه. ته‌نها به‌شێکی که‌م له دانیشتوانی گونده‌کان به‌یه‌کجاره‌کی هه‌ڵهاتون. به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و 10% کورده‌کان پێشمه‌رگه‌ی شه‌رکه‌رن و خێزانه‌کانیان (150.000-175.000) وڵاته‌که‌یان به‌جێهێشتوه....
ز- وێرای هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عێراق، به‌ڵام پێده‌چیت کورده‌کان دودڵ و سه‌رسورماو بن له‌وه‌ی تۆڵه‌کردنه‌وه لێیان روی نه‌داوه.
ح- سه‌رکه‌وتنه‌که زۆر به‌رفراوانه و زۆر کتوپر رویدا، بۆ سوپا رون نیه چۆن ناوچه‌که به‌رێوه ببات. سوپا چاوه‌روانه هه‌مو هێزه‌کانی تا دو مانگی تر بمێننه‌وه و ئه‌گه‌ر شتێکی ئه‌وتۆ رونه‌دات ده‌ست به‌کشانه‌وه ده‌کات. هه‌ندێک له ئه‌فسه‌ره‌کان باسیان له نیشته‌جێکردنی کورده‌کان له گوندی گه‌وره‌دا ده‌کرد. ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی باشتر و له روی ئابوریشه‌وه ئاسانتر ده‌بێت خزمه‌تگوزاری وه‌ک کاره‌بایان بۆ دابین بکرێت. پاره‌یه‌کی زۆر سه‌رف ده‌کرێت بۆ چاککردنی رێگه‌وبان و خزمه‌تگوزاریه‌کان.
5. سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ماوه‌ی 7-13 ئازار ئه‌فسه‌ره‌کانی سوپا راشکاوانه هاورا بون که ئاگربه‌ست تا 13 ئازار له ئارادا نه‌بوه و له سه‌ر داوای ئێران راگه‌یانرا. له رێکه‌وتنی 6 ئازاردا باس له ئاگربه‌ست نه‌کراوه. سوپا له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتو به له گرتنی به‌رزاییه گرنگه‌کان له به‌ره‌ی شه‌ره‌که‌دا..... ئه‌م کامپینه سه‌ربازیه هاوکات له گه‌ڵ وه‌ستاندنی پشتگیری ئێران پشتی بزوتنه‌وه‌ی کورده‌کانی شکاند.
6. کۆمێنت: ئه‌مه یه‌که‌مین زانیاری چاودێرێکی لێهاتوی باوه‌رپێکراوه که به‌چاوی خۆی بینیویه‌تی. ئه‌م گێرانه‌وه‌یه گونجاوه له گه‌ڵ چیرۆکی زۆر سنوردارتری ئه‌و رۆژنامهگهره ئه‌مریکیانه‌ی کار بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس و نیۆرک تایمس و باڵتیمۆر سه‌ن ده‌که‌ن. ناحه‌زی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی نێوان کورد و عه‌ره‌ب فه‌راهه‌م نابێت و گومانیش له‌وه‌دا نیه له ئاینده‌دا روداو و کێشه دروست ده‌بن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر داگیرکردنی سه‌ربازی ماوه‌یه‌کی درێژ بخایه‌نێت. پێده‌چێت زۆر که‌م یا هیج زه‌مینه‌یه‌ک له ئارادا نه‌بێت بۆ جینۆساید و برسیه‌تی و کامپه‌کانی زۆره‌ملی که له لایه‌ن میدیای خۆرئاواوه باسیان لێده‌کرێت، ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م هه‌واڵانه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی کوردیه‌وه له نیۆرک و له‌نده‌نه‌وه سه‌رچاوه‌یان کردبێت که چه‌ند مانگێکه له کوردستان نین.
راپۆرتی ژماره 1975BAGHDA00428_b
ئاماده‌کراو له رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 20 نیسان 1975
له به‌غداد بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
بابه‌ت: جێبه‌جێکردنی رێکه‌وتنامه‌ی عێراق – ئێران
1. باڵیۆزی ئێران، شاهیدزاده، له 17 نیسان پێی وتم جێبه‌جێکردنی رێکه‌وتنی 6 ئازار به‌باشی به‌رێوه ده‌چێت..... ئه‌ویش پێی وابو له باکور هێمنه و عێراقیه‌کان پابه‌ندن به‌به‌ڵێنی لێبوردنهکهوه.
2. شاهیدزاده وتی که بهروار و پرۆگرام بۆ سه‌ردانی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش، سه‌دام حسێن، بۆ ئێران تا ئێستا دیاری نه‌کراون، وا چاوه‌روانه سه‌ردانه‌که له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت. گومانی له سه‌ردانی شا پێش به‌هاری داهاتو بۆ عێراق هه‌بو، به‌هۆی پرۆگرامی شا بۆ سه‌ردانی ئه‌مریکای لاتینی و چه‌ند شوێنێکی تر وناشیهوێت له وه‌رزی گه‌رمادا بۆ ئێره بێت.
4. شاهیدزاده به‌بایه‌خه‌وه تێبینی دا که به‌لاغی هاوبه‌شی سۆڤیه‌ت و عێراق له 15 نیسان باسی له رێکه‌وتنی ئێران و عێراق نه‌کردوه، له کاتێکدا سه‌دام له وتاره‌که‌ی له کرێمڵین باسی کرد و کۆسیجین ئاماژه‌ی پێنه‌دا. شاهیدزاده پێی وایه وێرای ئه‌وه‌ی رێکه‌وتنه‌که پێگه‌ی سۆڤیه‌تی له عێراق لاواز کردوه، به‌ڵام عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له گرنگیدان به په‌یوه‌ندیه‌کانی به یه‌کێتی سۆڤیه‌ت.
5. کۆمێنت: نزیکبونه‌وه له ئێران و جێبه‌جێکردنی رێکه‌وتنی 6 ئازار زۆر خێراتر و هێمنانه‌تر له‌وه‌ی عێراقیه‌کان ئومێدیان ده‌کرد به‌رێوه‌ده‌چن. له نێوه‌ندی چاودێره بیانییه‌کان لێره گومان هه‌یه و چاوه‌روان ده‌که‌ن مانگی هه‌نگوینی زو کۆتایی بێت.
هه‌رچۆنێک بێت به‌ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له گه‌شه‌کردنی ئابوری و راگرتنی نرخی نه‌وت و یه‌کریزی رێکخراوی ئۆپێک له گه‌ڵ پشتگیری ئاشکرای شیعه‌ی هه‌ر دو وڵات بۆ نزیکبونه‌وه‌که باوه‌رم هه‌یه که نزیکبونه‌وه‌که زیاتر چانسی به‌رده‌وامبونی هه‌یه.
راپۆرت بۆ به‌کارهێنانی فه‌رمی ژماره 1975TEHRAN03798_b
ئاماده‌کراو له رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی 24 نیسان 1975
له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا ته‌هران بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه
بابه‌ت: هه‌واڵ و ده‌نگوباس
له خاڵی 4 راپۆرته‌که‌دا هاتوه:
4. له 29 نیسان تا 1 مایس سه‌دام حسێن، جێگری سه‌رۆکی عێراق، سه‌ردانی ئێرانی کرد، ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ سه‌ردانی هوێدا، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێران، له 26 تا 29 مانگی ئازار بۆ به‌غداد. کۆبهنهوهیهکی تری نێوان کارمه‌ندانی ئه‌م دو وڵاته له به‌رنامه‌ی زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه له 18 مایس له جه‌زائیر ساز ده‌کرێت، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گه‌ڵ هاو پله‌کانی جه‌زائیری و عێراقی به‌شداری ده‌که‌ن بۆ واژۆکردنی دوا رێکه‌وتن بۆ جێبه‌جێکردنی رێکه‌وتنامه‌ی نێوان ئێران و عێراق له 6 ئازاردا.
1976