دەنگۆی گیانلەدەستدانی حاکم ڕەئوف ڕەتدەکرێتەوە

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی دادوەر ڕەئوف ڕەشیدلە درەنگانی شەوی رابردودا، ئەو هەواڵە لەلایەن خێزانەكەیەوە رەتكرایەوە. 

ڕەنج ڕەئوف ڕەشید، كوڕی حاكم ڕەئوف بڵاوی كردەوە، كە باوكی تەندروستی جێگیرە و كۆچی دوای نەكردووە.

حاكم ڕەئوف وەزیری پێشووی داد بووەو هاوکات هەر ئەویش بڕیاری لەسێدارەدانی سەدام حسێنی دەركرد،  تەمەنی 78 ساڵە و لە هەڵەبجە لە دایكبووە و لە ساڵی 2006 دا، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سەدام حسێن، سەرۆكی ڕژێمی پێشووی عیراق دەركرد.




AM:10:22:05/07/2019