دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هیچ شتێك بۆ ئه‌مریكییه‌كان مه‌حاڵ نیه و ئاڵای ئه‌مریكا له‌سه‌ر مه‌ریخ هه‌ڵده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وتارێكدا له مه‌یدانی لینكۆڵن میمۆریاڵ به بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكاوه رایگه‌یاند، ئێستا گه‌له‌كه‌مان زۆر له رابردوو به‌هێزتره.
وتیشی: له‌باره‌ی ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه هیچ شتێك ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ نییه‌و 50 ساڵه جیهان یه‌كه‌مین گه‌شتی كه‌شتی ئاسمانی ئه‌پۆلۆی ئه‌مریكای بینی كه چووه سه‌ر مانگ و ئاڵای ئه‌مریكای له‌سه‌ری هه‌ڵكرد، به‌م نزیكانه‌ش جارێكی تر ئه‌مریكییه‌كان سه‌ردانی مانگ ده‌كه‌نه‌وه‌و جگه له‌وه‌ش ئه‌مریكا ده‌چێته سه‌ر مه‌ریخ و ئاڵای ئه‌مریكا له‌سه‌ر مه‌ریخیش هه‌ڵده‌كات.