رێكخەری گشتی کاندیدانی گۆڕان یەکلا دەکاتەوە

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتاییهات و جڤات بڕیاریدا دەسەڵاتی دیاریكردنی كاندیدانی بزوتنەوەكە بدرێته‌ دەست رێكخەری گشتی.

 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەسەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌ستیپێكرد، به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان لەسەر میکانزیمەکانی دیاریکردنی كاندیدانی پۆستە حکومییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بڕیاردرا، دەسەڵاتی دیاریكردنی كاندیدانی بزوتنەوەكە بدرێته‌ دەست رێكخەری گشتی و ئەو كاندیدانی بزوتنەوەكە بۆ پۆستە وەزارییەكان یەكلادەكاتەوە.

دوێنێ شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "سبەی هەینی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و بە دەنگدان پۆستە باڵاكانی حكومەت كە پشكی گۆڕانن یەكلا دەكاتەوە".



PM:04:02:05/07/2019