هاوردەکردنی مەعکەرۆنی تورکی بۆ عێراق قەدەغە دەکرێت

سەرەڕای هەوڵدان بۆ گەیاندنی قەبارەی بازرگانی بۆ ٢٠ ملیار دۆلار بەرز دەکرایەوە لە نێوان عێراق-تورکیا، حكومه‌تی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی مەعکەرۆنی تورکی دەرکرد.

مانگی رابردوو بەهۆکاری هەبوونی بەرووبوومی ناوخۆ، عێراق هاوردەکردنی هێلکەی تورکیای قەدەغەکردبوو. لە ئێستادا حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە کە خوێ و هەرشتە و مەعکەرۆنی لە تورکیا هاوردە نەکات.

لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا سەرەتا هێلکە و دواتر هێنانی دۆندرمە و ئاوی میوە لە تورکیاوە بۆ عێراق قەدەغەکرا. ئەمەش بوو به‌ هۆی دوو هێندە بوونی نرخی هێلکە لە عێراق.

ئەم بڕیارەی قەدەغەکردنی مەعکەرۆنی تورکی لە دوای ٦٠ رۆژ دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و تا ساڵێک بەردەوام دەبێت.



PM:07:13:05/07/2019