ڤیدیۆ.. کریستاڵ لاسایی گۆرانیبێژێکی عەرەب دەکاتەوە

خانمە گۆرانیبێژی سلێمانی کریستاڵ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لاسایی گۆرانییەکی کازم ساهیر گەورە گۆرانیبێژی عەرەب دەکاتەوە.

کریستاڵ لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لاسایی گۆرانیبێژی گەورەی عەرەب کازم ساهیر دەکاتەوە، ئەم گرتە ڤیدیۆیەیە رای جیاوازی لای فانەکانی ئەو هونەرمەندە وروژاندووە.

كریستاڵ  له‌  دایكبووی شاری  سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە‌،  کریستاڵ ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.

کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووەو وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.




PM:11:05:05/07/2019