رێکخراوێکی گەشتوگوزاری جیهانی لیستی ئەو گەلانەی بڵاوکردەوە کە خەڵەکەی جوانترینی جیهانن و ئۆکرانییەکانیش لە پێش هەمووانەوەن.
لە توێژینەوەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەسەر ١ملیۆن و نیو کراوە، بەپێی پێوەرە جوانییە جیهانییەکان دەرکەوتووە کە خەڵکی ئۆکرانیا لە نێویشیاندا ئافرەتانیان جوانترینی جیهانن.
رۆژنامەی گەزەتەی رووسیا راپۆرتەکەی بڵاوکردۆتەوە، کە راپۆرتێکی شیکاری بووەو لەسەر ١ ملیۆن ونیو کەس کراوە، هەروەها خانمە ئەکتەر میلا کونیس کە ئۆکرانییە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، دوای ئەو فاسیۆن و گۆرانیبێژی دانیماریکی بریجت نیلسن دێت کە ١٨٥ سانتیمەتر درێژە.
هەندێک ناوەند ئاماژەی بۆ جوانی ئافرەتی رووسی دەکەن، بەڵام دەرنەچونیان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو پەیوەندیە خراپەی رووسیا لەگەڵ رۆژئاوا هەیەتی.