پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ٦ ی تەموز پەرلەمانی كوردستان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی پێشنیازكراوی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دەکات.

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە بڵاوکراوەتەوە بەرنامەی کۆبونەوەکە پێکدێت "لە پێشنیازی یاسای مرۆڤسازی لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی زیادەرۆییان لەسەر كراوە لە سنوری شارەوانییەكان لە هەرێمی كوردستان".

هەروەها پێشنیاز کراوە یاسای هەمواری ژمارە 3ی ساڵی 2009ی یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە یاساكەدا بكرێت، بە جۆرێك كە لە داهاتودا جگە لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، لە دەرەوەی ئەنجومەنەكەش بتوانرێت هەمو كەسێك خۆی كاندید بكات بۆ پارێزگاری شارەكان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی کوردستان خۆی ئامادە دەکات کە لەنزیکترین کاتدا دەنگ لەسەر کابینەی نوێ بدات.



AM:09:44:06/07/2019