ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبونەوەدایە

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ یەكلایكردنەوەی كاندیدەكانی لە كابینەی نوێ حكومەتی هەرێم دەستیپێكرد.

ئەم كۆبوونەوەیەی یەكێتی تایبەتە بە دیاریكردنی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیر و دەستەكانی بەركەوتەی ئەو حزبە لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هاوکات، بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان پێویستە سبەی یەکشەممە کاندیدی سەرجەم لایەنەکان پێشکەشی راسپێردراوی حکومەت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم بکرێت.




PM:05:50:06/07/2019