لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، کە پاسنیوەرۆی ئەمرۆ ئەنجام درا هەندێک لە پۆستەکان یەکلایکرانەوە.
بەپیی ئەو زانیاریانەی دەست (سپی) کەوتووە، هەریەک لەقوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێواس فایەق بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم یەکلایی کرانەوە.
ئەمەس لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان پێویستە سبەی یەکشەممە کاندیدی سەرجەم لایەنەکان پێشکەشی راسپێردراوی حکومەت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم بکرێت.