سپی چۆنێتی دەستنیشانکردنی قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت ئاشکرا دەکات

سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەم پاشنیوەرۆیەدا لە سلێمانی، قوباد تاڵەبانی دەستنیشان کرد بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە قوباد تالەبانی لەناو سەرکردایەتی یەکێتی یدا هیچ کێبەرکارێکی نەبووەو سەرکردایەتی یەکێتی وەک تاکە بەربژێر دەستنیشانیان کردووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی شەش وەزارەت بەردەوامە. 



PM:07:12:06/07/2019