یەکێتی وەزیری رۆشنبیری یەکلاییکردەوە
سەرکردایەتی یەکێتی کە ئێستا سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی ئەو حیزبە لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، بڕیاری دا حەمەی حەمەسەعید بکاتە وەزیری رۆشنبیری لە کابینەی نوێدا.
کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی، شێخ جەعفەر مستەفای کاندید کرد بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت، رێوواس فایەق بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بۆ پۆستی وەزیری پلادانان، شۆرش ئیسماعیل بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە.
PM:07:37:06/07/2019