لە وتاری کۆتایی کاری وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پرس کورد گەڕاوەتەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠٠٣.
لە وتاری کۆتایی، نیچیرڤان بارزانی پێیوایە پرسی کورد لە عێراق بۆ پێش ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە، بەڵام خوازیارن لەم قۆناخە نوێیەدا لەگەڵ بەغدا کێشەکان بەپێی دەستوور چارەسەربکەن و تی "ئەوەی گرنگە دەبێ بەغدا دەرک بەوە بکات کە عێراق بەپێی دەستوور فیدراڵییە و دەبێ مامەڵەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەر بەپێی ئەوە بێت، ئەگەر لەسەر ئەو بنەمایەش کارمانکرد، کێشەکان چارەسەردەبن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە "دەستکەوتەکان بە تەنیا هی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران نین بەڵکو هی ئەوەن هەموومان پێکەوە کارمانکرد".
نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو و قوباد تاڵەبانی لە کابینەی نوێ دەربڕی و رایگەیاند، دەتوانن قۆناخێکی باشتر لەوەی رابردوو بونیاتبنێن لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
چەندین جار نێچیرڤان بارزانی باسی لە سەختی قۆناخی ساڵی 2014 تاوەکو 2018 کرد و وتی "دۆخەکە ناخۆشبوو، لەڕووی سیاسییەوە هەموو ئامانجێک ئەوە بوو حکومەت نەمێنیت، باسی حکومەتی ئینقازی وەتەنی و کاربەڕێکەر دەکرا. ئەگەر بگەڕێینەوە دەبینین بەڕاستی ئەم چوار - پێنج ساڵە سەختبوون، بۆ هەمووان سەختبوون، بەڵام سەرکەوتنمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێکەوە کارمانکرد. ئێستاش لە قەیران دەرچووین و قۆناخێکی نوێ".