کاندیدەکانی گۆڕان یەکلایی کرانەوە

 بزوتنەوەی گۆڕان سیڤی كاندیدەكانی رادەستی سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت كرد.

بە گوێرەی میدیاکانی پارتی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند" بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سی ڤی كاندیدانی خۆی راده‌ستی مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد،  بەڵام تا ئێستا میدیای فەرمی گۆڕان هیچ زانیارییەكی دەربارەی ناوی كاندیده‌كان و رادەستكردنی سیڤییەكانیانی بڵاونەكردووەتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ‌ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە و بە دەنگدان و لەسەر ئاستی ناوچەبەندی كاندیدەكانی خۆی بۆ پۆستە حكومییەكان یەكلایی كردەوە.




AM:10:42:07/07/2019