پارتی كاندیده‌كانی خۆی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان یه‌کلایی کردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی کۆتا بڕیاری پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌كات.
به پێی زانیارییەکانی سپی، له كۆی هه‌شت وه‌زیر له كابینه‌ی داهاتوو پارتی ناوی ته‌واوی وه‌زیره‌كانی یه‌كلاكردوته‌وه‌و ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له:
- رێبه‌ر سه‌عید بارزانی بۆ وه‌زیری ناوخۆ،
- ساسان عه‌ونی بۆ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
- ڤاڵا فه‌رید بۆ وه‌زیری داد (دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان)
- ئاشتی هه‌ورامی بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان دووباره داده‌نرێته‌وه.
- پشتیوان سادق بۆ وه‌زیری ئەوقاف
- نه‌وزاد هادی بۆ وه‌زیری كاره‌با
- ئاڵان حه‌مه سه‌عید بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده یه‌كلابوەته‌وه
- سامان حسین به‌رزنجی، بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی.