شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕەخنە لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەگرێت و دەشڵت "هیچ فڕی بە یەکێتییەوە نەبووە".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نوسینێکدا ڕایگەیاند "ئهڕێ خهڵكینه بیستمان مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی یهكێتی كۆ ئهبێتهوه و كاندیدهكانی خۆی بۆ كابینهی نوێ یهكلا ئهكاتهوه كهچی دهرهنجامهكهی هیچ فڕی به یهكێتیهوه نهبوو، بهراستی نازانم ئهوه كۆبوونهوهی ناوهندی بڕیار بوو كه له پاشا ناویان بووه هاودیدان یان یهكێتی؟"
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سەرکردایەتی یەکێتی کۆبونەوەیەکی ئەنجام دا بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستەکانی لە کابینەی حکومەتی نوێدا.
دەقی نوسینەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
حەوو..!!
ئەرێ خەڵكینە بیستمان كە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی كۆ ئەبێتەوە و كاندیدەكانی خۆی بۆ كابینەی نوێ یەكلا ئەكاتەوە كەچی دەرەنجامەكەی هیچ فڕی بە یەكێتیەوە نەبوو .. !!
بەراستی نازانم ئەوە كۆبوونەوەی ناوەندی بڕیار بوو كە لە پاشا ناویان بووە هاودیدان یان یەكێتی؟؟
نازانم یەكێتی ناوی گۆڕاوە و ئێمە ئاگادار نین یانیش ئەمە ئەو سەفقە تازەیەیە كە ئەم و ئەو بە ناوی هەر هەموومانەوە لەسەری رێكەوتوون..!!
هەر چیەكە جێی داخ و سەرسوڕمانە و ئەبێت ئەوانەی كە بە ناوی یەكێتیەوە نزیكەی نۆ مانگە خۆیان كردوەتە دەمڕاستمان بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە بگرنە ئەستۆ و وەڵامی جەماوەری یەكێتی بدەنەوە ..
شاناز برایم ئەحمەد
٦-٧-٢٠١٩