هەرگیز میسی"تان بەمشێوەیە نەبینیووە قسەی رەق بێت

دوای ئەوەی لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم وچوارەمی کۆپا ئەمریکا دژی هەڵبژاردەی چیلی کارتی سووری وەرگرت، میسی بە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور دەتەقێتەوەو قسەی زۆر رەقیان بەرامبەر دەکات.

میسی دوای یاریەکە کاتێک ئەرجەنتین توانی ٢-١ براوە بێت و پلەی سێیەمی بەدەست بهێنێت، قسەی بۆ راگەیاندنەکان کردوو وتی" جامی ئەم پاڵەوانێتیە بۆ بەرازیل دانراوە، هەموو پاڵەوانێتیەکە گەندەڵی بوو، من شایەنی کارتی سوور نەبووم، دەبوایە ناوبژیوانی ناوەڕاست سەیری ڤاری بکردایە ئینجا بڕیاری لەسەر ئەو حاڵەتە بدایە.

هەروەها وتی: من زۆر ئارامم و سەرمان بەرزە، ئێمە کۆمەڵێک یاریزان بووین لە دوو یاری سەرەتا دۆڕاین و یەکسانبووین، بەڵام بەمشێوە باشە کۆتاییمان بە پاڵەوانێیەکە هێنا.

لە کۆتایدا رایگەیاند، من مەدالیای ئەم پاڵەوانێتیەم ناوێت چونکە نەمویستبوو بەشێک بم لەم گەندەڵییە.



PM:01:44:07/07/2019