پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڤیدیۆی ئافرەتێكی بڵاوكردەوە كە بەتاوانی دزیكردن لەهەولێرەوە هەڵاتوە بۆ سلێمانی و لێرە دەستگیركراوە.
ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە فەیسبوک ڤیدۆی ئەو ژنەیان بڵاوکردۆتەوە ڕایەگەیاند" دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ھەولێرەوە ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادار کرانەوە کە تۆمەتبارێک لەرەگەزی مێ تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوەو ھەڵھاتووە بۆ سلێمانی".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبریاری بەرێز دادوەر بەندەو بریارە لەچەند رۆژی داھاتودا ڕەوانەی شاری ھەولێر بکرێتەوەو ڕێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا بگیرێتەبەر.