مەلارییا بەنەخۆشییەکی مەترسیدار دادەنرێت کە ئەم نەخۆشییە لەڕێگەی گەستنی مێشولەوە دەگوازرێتەوە ، تەنها بەگەستنی تاکە مێشوولەیەک لەش توشی هەوکردن دەبێت.
نیشانەکانی:
ـ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەجۆرێک لە ۳۸ پلە زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ـ هەستکردن بەگەرماو لەرزین.
ـ ژانەسەر
ـ ڕشانەوە.
ـ ئازاری ئێسکەکان.
ـ سکچون
ئەم نیشانانە هەمیشە پاش ۷-۱۸ ڕۆژ دوای توشبوون بەهەوکردنی جەستە دەردەکەوێت.
بۆ خواپاراستن دژی ئەم نەخۆشییە پێویستە وریابیت لەکاتی گەستنی هەر مێشولەیەکدا چارەسەری پێویست وەربگریت.
وە: هەـ ف
سەرچاوە: nhs. uk