کوڕی حاکمی شاریقە لە کاتی سێکسکردندا گیانی لەدەستدا

ڕۆژنامەی سەندای تایمزی بەریتانی ئاشکرای دەکات، نهێنیەکی گەورەی هۆکاری مردنی شازادە خالد کوڕی سوڵتان قاسمی حاکمی شاریقە ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لەزاری سەرچاوەیەکەوە دەڵێ "ئەو شازادەیە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕۆژی 1ی ئەم مانگە کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە دۆزراوەتەوە، لە ئاهەنگەکەدا چەند کەسێک میوان بوون و سێکس کراوە، گوماندەکرێت مردنی شێخ خالید لەناکاو بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بووبێت، پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و هەموو ئەندامانی تیمی لێکۆڵینەوەکەش داوایان لێکراوە قسە لەبارەی ئەو پرسە نەکەن".

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە شازادە خالد لە ئیمارەتی شاریقە لە دایک بووە، خوێندنی لە بەریتانیا تەواو کردووەو لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە لە وڵاتە ژیاوە، دواتر دیزاینی جلوبەرگی لە کۆلێژی "سەنتراڵ سانت مارتینز" لە لەندەن تەواو کردووە.

هاوکات، شێخ سوڵتان تەنیا ئەو کوڕەی بەمشێوەیە لەدەستنەداوە، بەڵکو لە ساڵی 1999 کوڕێکی دیکەیشی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە تەمەنی 24 ساڵی لەدەستداوە.




PM:11:35:07/07/2019