هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل توانی نازناوی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ بەدەست
بهێنێت و ٣-١ لە پیرۆ بباتەوە.
بەرازیل لە ناو یاریگای ماراکاناو لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی میوانداری
پیرۆی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٣-١ لێ بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
سێ گۆڵەکەی بەرازیل یاریزانان" ئیڤرتۆن و خیسۆس و ریچارلسۆن تۆماریان
کرد.
بەرازیل بۆ جاری هەشتەم بووە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا.