ڤیدیۆی دوا وتاری دیار غەریب سەرکردەی پەکەکە پێش شەهیدبوونی

میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان دوای ڤیدیۆی دیار غەریبی بڵاوکردەوە کە لە کۆرێکدا بۆ کۆمەڵێک هاوڵاتی باشووری کوردستان قسەدەکات.

لەو ڤیدیۆیەدا کە ٢٧ ی حوزەیران تۆمارکراوە، دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی کەجەکە جیاوازی لە نێوان دەوڵەتی تورک و دەوڵەتی عێراقدا دەکات و دەڵێت" حکومەتی تورکیا زۆر خراپترە لە دەوڵەتی عێراق، تورکیا نکۆڵی لەبوونی کورد دەکات و ئامادە نییە دان بەبونیدا بێت، بەڵام حکومەتی عیراق لە چەندین شوێن دانی بە بونی کوردا ناوە".

ئەو وتانەی دیار غەریب کە بەشداربوانی کورد زیاتر پێشمەرگەی کۆنی باشووری کوردستانن، دەڵێت" بەرنامەی تورکیا ئەوەیە کە دەیەوێت کورد لەم ناوچەیەدا لاواز بیت و بەهێز نەبێت بۆ ئەوەی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا جیی نەبێتەوە و حسابی بۆ نەکرێت".

دیار غەریب وەک کەجەکە رایگەیاند رۆژی ٥ ی تەموز لە رێگای بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری شەهیدبوون.





PM:01:02:08/07/2019