نێچیرڤان بارزانی سەردانی پاریس دەكات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتی سەرۆكی فەڕەنسا، سەردانی پاریس دەكات و لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەڕەنسا كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی فەڕەنسا پەیوەندییەكانی فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق، دۆخی ناوچەكە و چەند بابەتێكی دیكە تاوتوێ دەكەن.

 وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ۱۰/۷/۲۰۱۹ بانگهێشتی فەڕەنسا كراوە و وتیشی "ئامانج لە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دیدارە لەگەڵ  سەرۆكی فەڕەنسا".

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر "سپی" وەك یەكەم دەزگای میدیایی هەواڵی سەردانی بارزانی بۆ فەڕەنسا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ماكرۆن بڵاوكردبووەوە.




PM:02:21:08/07/2019