سەرکەوت شەمسەدین مەترسیەک لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرادەکات

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی فراکسیۆنی ئایندە رایگەیاند پێشنیاری هەمواری یاسای بودجەی عێراق مەترسی برینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دروستدەکات.

سەرکەوت شەمسەدین، راشیگەیاند کە ئەم هەوڵانەی ژمارەیەک پەرلەمانتار دژی موچەی فەرمانبەران بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم و پێشێلکردنی بەڵێن و یاساکانی عێراق هەروەها بەهۆی ناکارایی و شکستی وەزیری دارایی عێراق لە چارەسەرکردنی بەشێک لە گرفتەکان لەناویاندا داواکردن لە حکومەتی هەرێم بە رادەستکردنی بەیاناتی فەرمانبەرانی هەرێم بە عێراق.

راشیگەیاند کە ئێمە وەک فراکسیۆنی ئایندە دژی هەر هەوڵێک دەوەستینەوە بۆ برینی موچەی فەرمانبەران، بەڵام هەرگیز چاوناخەوێنین لە ئاست تاڵانکردنی نەوتی هەرێم  کە بۆتە گەورەترین هەرەشە لەسەر ئابوری هەرێمی کورستان .


PM:05:22:08/07/2019