ئایا میسی سزا دەدرێت؟


بەهۆی لێدوانەکانی دژی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور، پێشبینی ئەوە دەکرێت میسی سزا بدرێت و بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دووربکەوێتەوە.
رۆژنامەکانی ئەرجەنتین ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویانکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور سزای قورسی میسی دەدات و لەوانەیە ئەو یاریزانە ساڵێک بۆ دوو ساڵ لە  یاریکردن بۆ ئەرجەنتین دووربخرێتەوە.
میسی پێشتر دوای یاری چیلی، لێدوانی دژی ئەو یەکێتیە وەرزشییە دابوو، رایگەیاندبوو، ئەوان گەندەڵن و  جامی پاڵەوانێتیەکەیان بۆ بەرازیل داناوە، بۆیە من ئامادەنەبووم خەڵاتی سێیەمی وەربگرم، نەمویستووە بەشێک بم لەو گەندەڵیەی ئەو یەکێییە وەرزشیە.

هەر بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، پێشبینی ئەوە دەکرێت ئەو یاریزانە سزاکەی لە کۆپا ئەمریکای داهاتوو جێبەجێ بکرێت و لە پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

PM:10:59:08/07/2019