لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دا وەزیری سامانە سروشتیەکان بە بەتاڵی دەمێنێتەوە

بەهۆی ئەو ڕەخنەو ناڕەزایەتیانەی لەسەر ئاستی هەورامی هەیە، مەسرور بارزانی ئامادەنیە  ئاشتی هەورامی بخاتە کابیەنەکەی.

بەپێی زانیاریەکانی (سپی) لە کابینەی نوێی حکومەتدا وەزیری سامانە سروشتیەکان بە بەتاڵی دەمێنێتەوەو تا وەزیرێکی دیکە دادەنرێت بۆ ئەو پۆستە مەسرور بارزانی خودی خۆی بەرپرسیارێتی دۆسیەی نەوت دەکات، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ئایندەدا ئەو وەزارەتە وەزیری بۆ دابنرێت.

شایەنی باسە، پێشتر لە میدیاکانی پارتی بڵاودەکاتەوە، پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەکان دەدرێت بە ئاشی هەورامی، بەڵام ئەم کابینەیە ناوەکانی پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت بە بێ وەزیری سامانە سروشتیەکان.

ئاشتی هەورامی، هەر لە سەرەتای بەهرمهێنانی نەوتەوە لە کورستان وەزیری سامانە سروشتیەکان بووە، بەڵام لەم کابینەیەدا بەسداری پێناکرێت.



PM:11:30:08/07/2019