یانەی پاریس سانجێرمان نەیمار ئاگادار دەکاتەوە

ئەمرۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ ئەنجامدایەوەو تێیدا نەیمار بەشداری نەکرد.
دوای تەواوبوونی راهێنانەکان، یانە پاریسیەکە بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوەو نەیماری تۆمەتبارکردووە کە بەشداری لە راهێنانەکان نەکردووە ئەمڕۆو هەڕەشەی ئەوەی لێکردووە سزای دەدەن.
دواتر باوکی نەیمار هاتۆتە دەنگ و راگەیاندووە، نەیمار تا ١٥ی ئەم مانگە بەهۆی کاری تایبەت بە خۆی ناگەڕێتەوە بۆ فەرەنساو رەخنەشی لە بەرپرسانی یانەکەی گرتووە کە ئەو بەیاننامەیان بڵاوکردووتەوە.
ئەمە دوای ئەوە دێت نەیمار دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ پاریس سانجێرمان و پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات.



PM:11:35:08/07/2019