بەشی یەکەمی پارەی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "ئەمرۆ سێشەممە 9/7/2019، بڕی 15 ملیار دینار وه‌كو بەشێک لە پارەی ئه‌م ساڵی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی".
بەشیر حەداد دەشڵێت کە به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ خه‌رج كردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی (2014ـ2015ـ2016ـ2017ـ2018)ـەو پارەی قەرەبووی لافاو و زەرەر و زیانەکانی هەرێمی کوردستان.