ئەمڕۆ کوڕی
زیدان،کە ناوی لۆکا زیدانەو گۆڵچی بوو لە یانەی ریاڵ مەدرید، ریزەکانی ئەو یانەیەی
بەرەو یانەیەکی ئیسپانی جێهێشت.
لە پاش ئەوەی
یانەکە بووە خاوەنی ٣ گۆڵچی، بڕیاریدا دەستبەرداری لۆکا زیدان ببێت کە کوڕی
راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدە.
لۆکا زیدان
پەیوەندی بە یانەی رایسینگ سانتاندێری ئیسپانیەوە کردووەو گرێبەستەکەش بە خواستنە بۆ ماوەی تەنها یەک ساڵ
و لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی دێت.