وێنەکەی ببینە.. هونەرمەندێکی ڕاپی کورد لە سوید دەکوژرێت

لەستۆکهۆڵم پایتەختی سویدن رۆژی یەک شەممە گۆرانی بێژی راپی کورد ( رۆژ شەماڵ) لە کاتێکدا لەگەڵ سەگەکەیدا پیاسەی دەکرد، لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردانی سویدا ماڵپەڕە کوردیەکانی ئەو ولاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رووداوەکە كاتژێر 22:45 ی شەوی یەكشەممەی رابردوو لە ناوچەی (بلاك بێرگ)ی باكووری رۆژئاوای ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوێد، روویداوە.
میدیا کوردیەکان باس لەوە دەکەن، لەگەڵ هاتنە دەرەوەی رۆژ شەماڵ لە دەرگای شوقەكەیان، تەقەی لێكراوە، لەگەڵ دەنگی تەقەی یەكەم و دووەم، گەنجە كوژراوەكە سێ جار هاواری كردووە (نا نا نا)، لەگەڵ تەقەی سێیەم دەنگی نەماوە، گوللە بەر سەگەكەشی كەوتووە.

رۆژ  شەماڵ لە بنەماڵەیەكی كوردی دێرینی سوێدن و خەڵكی شاری سلێمانین. ئەو خێزانە كوردە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو روویان لەو وڵاتە كردووە. رۆژ لە 5ی سیپتەمبەری 1995 لە سوێد لەدایك بووە.

چەند مانگێك لەمەوبەر برایەكی رۆژ بەهەمانشێوە لەلایەن باندێكەوە لە ستۆكهۆڵم كوژرا. 

تا ئیستا هۆکاری کوشتنی رۆژ نەزانراوە، بەڵام ئاماژە سەرەتاییەکان باس لە پەیوەندی بە کێشەی برا کوژراوەکەیەوە دەکرێت.



PM:08:59:09/07/2019