هونەرمەندی ناسراوی گەنجی سعودی " تۆمی عەمران " گیانی لەدەستدا
ماڵپەڕی " سیدتی" لەزاری خوشکی تۆمی عەمرانەوە بلآویکردەوە، "تۆمی ماوەی دوو مانگە کەوتووەتە بێهۆشییەوە، بەهۆی درووستبوونی گرێییەکی شێرپەنجەی لەمێشکیدا، پێشتر نە ئێمە و نەخۆی نەمانزانیبوو، چەند مانگێک بەر لەمردنەکەی بوورایەوە کاتێک گەیانمانە نەخۆشخانە و پشکنینیان بۆئەنجامدا بۆمان ئاشکرابوو".
خوشکەکەی دەلێت" لەبەرواری ١٢/٦/٢٠١٩ کۆچی دواییکرد، لەحاڵەتێکی زۆر خراپدابووین نەمانتوانی مردنەکەی ڕابگەیەنین".
تۆمی عەمران کە لەبنچینەدا سعودیە لەویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە لەدایکێکی تورکی و باوکێکی سعودی، لە ئەمریکا گەورەبووە و دواتر چووەتە فڕەنسا و پاشانیش سەردانی سعودیەی کردووە، دەرچووی ئەندازیاریە، بەلآم خولیای هونەری هەبووەو بووە بەگۆرانیبێژێکی ناسراو، لەتەمەنی ٣٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.