کاتی هاتنی گریزمان بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا بوو


کاتی هاتنی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەبێت و رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، لە چەند رۆژێکی تر ئەو یاریزانە روو لە یانە کەتەلۆنیەکە دەکات.

رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئەمرۆ سێشەممە بڵاویانکردووەتەوە، گریزمان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەو درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە کە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی دەدات.
گریزمان ئامادە نەبوون بەشداری لە راهێنانەکانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی یانەکەی داوای لێکردبوو بەشداری بکات.



PM:11:11:09/07/2019